به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزارەتی دەرەوە، بەهرام قاسم، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی وێڕای پەژارە دەربڕین لە ئۆپراسیۆنی نیسی فەرەنسا و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەم تاوانکارییە، پێداگری کرد : تاران بەجاران پێداگری کردووە کە تیرۆریزم تەنیا بە هاوکاری و کۆدەنگی نێودەوڵەتی بنبڕ دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : هەر چەشنە کەمتەرخەمی و هەڵوێستێکی دووفاقیانە بەرامبەر بە تیرۆریزم کارێکی ناشیاوە و بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە.
دوابەدوای ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە نیسی فەرەنسا نیزیکەی هەشتاوچوار کەس لە خەڵک گیانیان لە دەست دا.
ئەمە چەندەمین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە نیسی فەرەنسا لە ماوەی هەژدە مانگی ڕابردووە کە داعش بەرپرسایەتیەکەی بە ئەستۆ گرتووە .
داعش و تاقمەکانی دیکەی توندڕەو بە کەڵک وەرگرتن لە داکوکی چەند وڵاتی ڕۆژاوایی و عەرەبی بەدژی سوریا لەوان ئەمریکا، عەرەبستان، بەریتانیا و هەندێ جاریش فەرەنسا، پڕچەک دەکرێن و بۆسەرنخوونی حکومەتی سوریا ڕەوانەی ئەم وڵاتە کراون کە ئێستا سەرباری داگیرکردنی ناوچەگەلێکی خاکی سوریا و ئێراق و کوشتنی دەیان هەزار کەس لە ئۆپراسیۆنی جەنگی و تیرۆریستی، وڵاتانی ئەورووپیشیان داوەتەبەر پەلامار .